نووسراوەی ئەبووتۆراب خوسرەوی
وەرگێڕاني مەسعوود تەهازادە
خوێندنەوەی پەیام حیسامی
ئەم کورتە چیرۆکەی ئێوەی ئازیز دەیبیستن، واتە «شینگێڕییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی» یەکێکە لە باشترین کورتەچیرۆکەکانی ئەدەبیاتی نوێی فارسی و هەم لە ڕووی فۆرم و هەم ناوەرۆک، تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
ئەم چیرۆکە سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی ژنێکی لایەنگری یەکێک لە حیزبەکانی دژی حکوومەتە و لە ساڵی 1332دا، واتە حکوومەتی پەهلەوی ڕوو دەدا و ئەم ڕووداوە چەندین جار دەنووسرێتەوە، بە شێوەیەک بکوژ و کوژراو تیایدا دەبنە وشە. شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی، وەک لە ناوەکەی دیارە، نەک بکوژ و کوژراو هەرکام لە لایەک، بەڵکوو هەردوو وەک قوربانی لە قەڵەم دەدا. چیرۆک سێ جار دەنووسرێتەوە بەڵکوو ئاکام بگۆڕێ و ئەمە تێکهەڵچوونی نێوان زەروورەت و ئەوینە. ئاماژە بە ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەم و گۆڕانی هەموو شتێک لە سێ نووسینەوەدا، بێجگە لە ناڕازیبوونی بەردەوام، بوونی پاسەوانەکان هەر جارێک بە جۆرێک چەک و جلوبەرگەوە و چوونی بەرەی ناڕازی لە بەرەنگاری و سەرکەشەوە بۆ مەوزعی بێهیوایی و پاڕانەوە، لەو نوکتە گرینگ و سەرنجڕاکێشانەن وێڕای حەز و ئەوینی نەگۆڕی ژالە، جێی سەرنج و وردبوونەوەن.
Comments (0)
To leave or reply to comments, please download free Podbean or
No Comments
To leave or reply to comments,
please download free Podbean App.