Episodes
Episodes
Tuesday Mar 12, 2024
بەسەرهاتی وەلی دێوانە ی شاعیر و شەم
Tuesday Mar 12, 2024
Tuesday Mar 12, 2024
گۆرانی (یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان) و هەروەها ئەی (شەمی شەوان) و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی شەمی تێدایە؟ ئەم ئێپیزۆدە باسی بە سەرهاتی ئەم شاعیرە دەکە، بە زمانێکی ئاوێتەی تەنز
Wednesday Feb 07, 2024
چەند وتارێک سەبارەت بە ئەوین-بەشی١و٢
Wednesday Feb 07, 2024
Wednesday Feb 07, 2024
نووسین: ئەڵەین دو باتن، وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە خوێندناوە: پەیام حیسامی
ئەم کتێبە ڕۆمانێکی داستانی، دەروونناسانەیە کە دو باتن تێیدا بە سەرنجەوە لە وردترین ڕووداوەکان، لە ئاشنابوونی دوو کەسەوە لە فڕۆکەیەکدا تا یەکترناسین و پێوەندییان ورد دەبێتەوە و تاوتوێی دەکا.
ئەڵەین دو باتن نووسەر، فیلسووف و وتاربێژ، لە سویس لە دایک بووە و لە زانکۆی کەمبریج لقی مێژوو و لە هاڕوارد فەلسەفەی خوێندووە.
دو باتن لە بوارەکانی فەلسەفە، کۆمەڵناسی و ئەدەبیاتی داستانیدا خاوەن چەندین کتێبە و هەروەها دامەزرێنەری ڕێکخراوی «وانەی ژیان»ە. ئەم نووسەرە وتاربێژێکی پڕکاریشە و لە زۆربەی وڵاتانی دنیا سمینار و کۆڕی بەڕێوە بردووە.
دو باتن بەتایبەت لە بابەتەکانی پەیوەست بە پێوەندیی مرۆیی قووڵ دەبێتەوە و ئەم کتێبەی کە ئێوە بڕیارە گوێبیستی بن، واتە «سەبارەت بە ئەوین»، لە توێی چیرۆکێکی ئەویندارانەدا، تاوتوێی ڕەفتار و هەڵسوکەوتی لایەنەکانی پێوەندییەکی دووکەسییە. بە واتایەکی دیکە، ئەم کتێبە کە تا ئیستا زیاتر لە دوو ملیۆن نوسخەی لێ فرۆشراوە، نەک چیرۆکێکی ئەوینداریی ساده و سانتی مانتاڵ، بەڵکوو دو باتن لە ڕێی چیرۆکەکەوە هەوڵی داوە بیروبۆچوون و سەرنجەکانی خۆی لە سەر مەسەلەی ئەوین و پێوەندیی دووکەسی شی بکاتەوە.
Wednesday Jan 24, 2024
پەتاتەخۆرەکان-کوورتەچیرۆک
Wednesday Jan 24, 2024
Wednesday Jan 24, 2024
کوورتە چیرۆکی پەتاتەخۆرەکان نووسراوەی فەرهادی پیرباڵ، چیرۆکی فرەیدوونە کە دوازدە ساڵ لە وەڵاتی خۆی دوور بۆ.
کاتێک کە دەگەڕێتەوە وەڵاتی خۆی تووشی بەسەرهاتی سەیر و سەمەرە دەبێ و دەبینێ کە ...
Sunday Sep 18, 2022
دیتنی کچی سەتاسەت دڵخواز لە بەیانییەکی جوانی مانگی ئاڤریلدا
Sunday Sep 18, 2022
Sunday Sep 18, 2022
کوورتە چیرۆک بە قەڵەمی هارووکی مۆراکامی، وەرگێڕیانی مەسعوود تەهازادە و خوێندنەوەی پەیام حیسامی
Tuesday Jul 19, 2022
بخش فارسی - شناخت مردم کرد - سرچشمه کُردها
Tuesday Jul 19, 2022
Tuesday Jul 19, 2022
بخش فارسی رادیو باش
در بخش فارسی رادیو باش قرار بر این گوشه های از فرهنگ مردم کُرد معرفی شود
در این قسمت درباره روایت هایی از سرچشمه مردم کرد برای شما بازگو خواهد شد
در این قسمت از این موسیقی ها استفاده شده
#Mazhar_khaleghi damagri
#behram_dehghanyar (madarbozorge)
#Tara_Jaff Qaflachy
#Aras Sawar
#Haci Musa_Zeriyen_Sheshdara
#mostafamahmudi. sarokhani
#sharam_nazeri. heyrani
Tuesday Jun 21, 2022
پیرە پەپوولەکانی ئێواران
Tuesday Jun 21, 2022
Tuesday Jun 21, 2022
پیرە پەپوولەکانی ئێواران
کورتە چیرۆکێکە بە قەڵەمی مامۆستا #شێرزاد_حەسەن کە بە دەنگی #پەیام_حیسامی خوێندراوەتەوە
Monday Apr 04, 2022
کەوتنی ژوومارەکان - کوورتە چیرۆک - شێرزاد حەسەن
Monday Apr 04, 2022
Monday Apr 04, 2022
نووسەر: شێرزاد حەسەن
چاپەمەنی: مانگ
خوێندنەوە: پەیام حیسامی
پێداچوونەوە: مەسعوود تەهازادە
مۆسیقا: ئاڵبۆمی #جایی_دیگر بەرهەمی مستەفا مەحموودی
ژەنیاران: مەسعوود ئەرزانلوو، محەممەد فەڕوخی
Wednesday Mar 30, 2022
شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی
Wednesday Mar 30, 2022
Wednesday Mar 30, 2022
نووسراوەی ئەبووتۆراب خوسرەوی
وەرگێڕاني مەسعوود تەهازادە
خوێندنەوەی پەیام حیسامی
ئەم کورتە چیرۆکەی ئێوەی ئازیز دەیبیستن، واتە «شینگێڕییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی» یەکێکە لە باشترین کورتەچیرۆکەکانی ئەدەبیاتی نوێی فارسی و هەم لە ڕووی فۆرم و هەم ناوەرۆک، تایبەتمەندیی خۆی هەیە.ئەم چیرۆکە سەبارەت بە ڕووداوی کوژرانی ژنێکی لایەنگری یەکێک لە حیزبەکانی دژی حکوومەتە و لە ساڵی 1332دا، واتە حکوومەتی پەهلەوی ڕوو دەدا و ئەم ڕووداوە چەندین جار دەنووسرێتەوە، بە شێوەیەک بکوژ و کوژراو تیایدا دەبنە وشە. شینگێرییەک بۆ مەرگی ژالە و بکوژەکەی، وەک لە ناوەکەی دیارە، نەک بکوژ و کوژراو هەرکام لە لایەک، بەڵکوو هەردوو وەک قوربانی لە قەڵەم دەدا. چیرۆک سێ جار دەنووسرێتەوە بەڵکوو ئاکام بگۆڕێ و ئەمە تێکهەڵچوونی نێوان زەروورەت و ئەوینە. ئاماژە بە ڕووداوە سیاسییەکانی سەردەم و گۆڕانی هەموو شتێک لە سێ نووسینەوەدا، بێجگە لە ناڕازیبوونی بەردەوام، بوونی پاسەوانەکان هەر جارێک بە جۆرێک چەک و جلوبەرگەوە و چوونی بەرەی ناڕازی لە بەرەنگاری و سەرکەشەوە بۆ مەوزعی بێهیوایی و پاڕانەوە، لەو نوکتە گرینگ و سەرنجڕاکێشانەن وێڕای حەز و ئەوینی نەگۆڕی ژالە، جێی سەرنج و وردبوونەوەن.
Radio Bash.bc
هاوڕێیانی بەڕێزی ڕادیۆ باش، هیوا دارین لەم ماڵپەڕەدا چاوێک بە بوارەکانی زمان، فەرهەنگ، مێژوو و کەسایەتییە کوردەکاندا بخشێنین
همراهان گرامی در بخش فارسی رادیو باش تلاش داریم تا زیبایی هایی از فرهنگ و هنر مردم کرد را معرفی کنیم
پەیام حیسامی
Payam Hesami